میدیاکان: هۆڵەندا نزیکەی 150 سەرباز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژنامەی De telegrafی هۆڵەندی ئاشکرایکرد کە هۆڵەندا نزیکەی 150 سەرباز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا.

ڕۆژنامەی دی تەلەگراف دوێنێ هەینی، 20ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە، لە ساڵی داهاتوودا حکومەتی هۆڵەندا 100 بۆ 150 سەرباز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یەکەیەی پاراستن وڵاتی هۆڵەندا کار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ پاراستنی کەس و نوێنەرەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانە.

فڕۆکەخانەی هەولێر بنکەیەکی گرنگی هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ جێبەجێکردن چالاکییەکانی دژی ڕێکخراوی داعش.

 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی گۆڕانکارییان لە ئەرکەکەیاندا کرد لە ڕاهێنانەوە بۆ ڕۆڵێکی ڕاوێژکاری، هۆڵەنداش لە ساڵی داهاتوودا سەرۆکایەتیی ئەو ئەرکە دەکات.

بەپێی پێگەی NRCی هۆڵەندی ئەو هێزەی وڵاتەکەی لە سەرەتاکانی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2021دا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سارس لە هەرێم بوونی هەیە؟

بابەتی دواتر

لوبنان.. كۆمەڵێك زیندانی هەڵهاتن و پێنجیان لە ڕوداوێكدا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share