لە كۆمپانیای نەوتی باكوور دوو پۆلیسی كورد سووتان

بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە دوو پۆلیسی كورد لە نێو كۆمپانیای نەوتی باكوور سووتان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لەنێو كۆمپانیای نەوتی باكوور بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە دوو پۆلیسی كورد كە خەڵكی شاری سلێمانین و یەكێكیان تەمەنیان 47 ساڵە و ئەوەی دیكەیان تەمەنیان 49 ساڵە بەشێكی جەستەیان سووتاوە.

ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا هەردوو پۆلیسەكە گەیەندراونەتە بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی ئازاديی كەركوك.

بابەتی پێشتر

هێڤیدار ئەحمەد كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە شانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share