بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆتایی بە تاكڕەویی ئیداری دەهێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وانەبێژانی زانکۆی ھەڵەبجە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لای یەكێتی پرۆسەی خوێندن گرنگی خۆی هەیە و پشتیوانی هەموو پرۆژەیەك دەكەین كە خزمەت بە زانكۆكان و ڕەوتی خوێندن بكات

‏‎بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەكی ورد لەبارەی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی باڵا، گرفتەكانی زانكۆی هەڵەبجە و شایستەداراییەكانی وانەبێژانەوە كرا كە لە ساڵی رابردووەوە لەلایەن حكومەتەوە خەرجنەكراوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی خوێندنی باڵا، چارەسەركردنی كێشەكان و پێشنیارەكان بۆ پێشخستنی ڕەوتی خوێندن كرد و وتی، “لای یەكێتی پرۆسەی خوێندن گرنگی خۆی هەیە و پشتیوانی هەموو پرۆژەیەك دەكەین كە خزمەت بە زانكۆكان و ڕەوتی خوێندن بكات”.

‏‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وانەبێژان دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، ئەركی ئێمەیە بەدەم داواكارییە ڕەواكانتانەوە بێین و لەپێناو دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكەكەمان هەوڵ بدەین، “دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و كۆتایی بە تاكڕەویی ئیداری دەهێنین، خزمەتكردن جێگای دروشم بگرێتەوە و جیاكاری لەنێوان شارەكاندا نەمێنێت”.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share