سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تاوتوێكراوە و دەشڵێت، چاره‌سه‌ی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی په‌یوه‌سته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چاره‌سه‌ری چه‌قبه‌ستوویی سیاسی به ڕێگای گوتاره سیاسیه‌كان نابێت، به‌ڵكو به ڕێگای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه ده‌بێت.
كازمی له دیدارێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح كە بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر كابینەكەیدا ئەنجامیدا لەبارەی هەنگاوە ئابورییەكانی حكومەتەكەی وتی، “چاكسازی ئابوری به‌بێ ده‌رده‌سه‌ری نابێت”.
دەربارەی پرسی گۆڕینی بەهای دۆلاریش ڕوونیكردەوە، گۆڕینی نرخی دۆلار بڕیارێك نه‌بوو حكومه‌ت بە ئارەزووی خۆی دابێتی، به‌ڵكو پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تاوتوێكراوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان دارعه‌سای سیحیرییان پێنییه به‌یه‌ك گورز واقیع بگۆڕن، به‌ڵام “ئێمه بنه‌مای ژیانی سروشتیمان داناوه”.
هه‌روه‌ها ڕازیبوونی خۆشی ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت له‌م دوو ساڵه‌دا و وتی “سه‌ركه‌وتوو بووین له‌ماوه‌ی دوو ساڵ له كاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه كه پێشبینی كردووه ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی عێراق بگاته 9.5% له‌ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵی 2022 تا 2023”.