شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون.

تەلەفزیۆنی “ئەلجەزیرە” بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل لە دوای نوێژی بەیانی هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و گەمارۆی مزگەوتەكەیانداوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەئەمنییەكانی ئیسرائیل و ئەو گەنجانە ڕوویدا بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون.

هاوكات ڕێكخراوی مانگی سووری فەلەستینی بڵاویكردووەتەوە، تائێستا 42 كەس لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەیانی ئەمڕۆدا برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا بەدواداچوونی بۆ دوایین پەرەسەندنەكانی دوای كۆنگرەكەی هەولێر كردووە، كە لەلایەن “ناوەندی پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share