بەغداد بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم نارد و دوای جەژن دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق جیاوازیی پارەی زیادكراوی تایبەت بە گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرد و دوای جەژنی ڕەمەزان پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

لەماوەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە زیادكردنی بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنم كە لە جوتیاران وەرگیراوە و بڕیارەكە لە عێراق جێبەجێكراوە و تەنها لە هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارە زیادكراوە و خەرجنەكراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق ئەو بڕەپارەیەی تایبەت بووە بە جیاوازیی پارەی زیادكراو بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ناردوويەتی و تەنها بڕێكی كەمی پارەكە ماوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئاشكرایكرد، لە دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاستەوخۆ لە هەرێمی كوردستان دەستبەدابەشكردنی پارەكە بەسەر جوتیاراندا دەكرێت و پارەكە ئامادەییە و بڕێكی كەمی ماوە و حكومەتی عێراق دوای جەژن بڕە پارەكەی دیكە دەنێردرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم وتی، ” ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستە دوای جەژن بەسەر ئەو جوتیارانە دابەشدەكرێت كە گەنمیان بە حكومەتی عێراقیداوە”.

پێشتر یەك تۆن گەنم بە 680 هەزار دینار لە جوتیاران وەرگیراوە و تەنها ئەو پارە زیادكراوە ماوە خەرجبكرێت و لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەو بڕە پارەیە خەرجكراوە

بابەتی پێشتر

بۆچی وا دەکات.. مەسک کۆمپانیایەکی زەبەلاحی دیکە دەکڕێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: حكومەت داهاتی سلێمانی بەكاردەهێنێت بۆ دانەوەی قەرزە كۆنەكانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share