مالكی: چێوەی هەماهەنگی پڕۆژەیەكی مەترسیداری ڕاگرت

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نوری مالكی ڕایدەگەیەنێت، درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی حكومەتەكەی كازمی ڕاگەیاندنی “مردنی” پەرلەمان و دەستوورە و دەشڵێت، چێوەی هەماهەنگی پرۆژەیەكی مەترسیداری ڕاگرت.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە ڕابردوودا دەستێوەردانی تیانەكراوە وەك ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، دەستێوەردانی هەرێمایەتی لە عێراق لەئێستادا گۆڕاوە بۆ “فەرمان” پێدان.

دەربارەی دەنگۆی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم كابینەیەش وتی، “هیچ كەسێك زاتی ئەوەناكات تەمەنی كاركردنی حكومەتەكەی كازمی درێژبكاتەوە، درێژكردنەوەی حكومەتەكەی كازمی ڕاگەیاندنی “مردنی” پەرلەمان و دەستوورە”. لەگەڵ ئەوەشدا وای دەبینێت كە عورفه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق به‌هێزترن له‌ ده‌ستوور.

بە بڕوای ئەو مانگی شەش یەكلاكەرەوە دەبێت لە پرۆسەی سیاسی. پەیوەندییەكانی ڕابردووشی لەگەڵ سەدر بە سنووردار ناوبرد كە تیایدا بنەڕەتی كێشەكە باسنەكراوە و وتی، “هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كلیلی كردنه‌وه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی پڕۆسه‌ی سیاسییه‌”.

مالكی وتیشی، “چێوەی هەماهەنگی پڕۆژەیەكی مەترسیداری ڕاگرت و هەست بەسەركەوتن دەكەین. عێراق ڕووبەڕووی پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتی دەبێت” و بۆ ئەوەش وتی، زانیاریی بە “وردی و ژمارە” لەبەردەستدایە.

دەربارەی بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیاش سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەكرد “كورد توانای ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا و پارتی كرێكارانیان نییە، توركیاش كێشە سیاسییەكان لە عێراق قۆرغدەكات”.

ئاشكراشیكرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ له‌ په‌رله‌مان فراكسیۆنی نیوه‌+1 دروستبكات و له‌و ئامانجه‌ش نزیك بوونەتەوە. دەشڵێت، بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه‌ و كورد بنیاتنراوه‌.

مالكی ئەوەشی خستەڕوو كە توركیا و ئیمارات زۆر به‌ زه‌قی ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌رده‌ده‌ن و، ئه‌مریكاش هۆشداری داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌تانی هەرێمایەتی ده‌ست له‌ كاروباری عیراق وه‌رنه‌ده‌ن.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوسیای لە ئەندامێتی ڕێکخراوێکی بێبەشکرد

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پاش بردنەوەیان لە ڤیاریاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
Total
0
Share