وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەبينە سەكۆیەك بۆ نزیك بوونەوەی ئێران و سعودیە

وەزارەتی دەرەەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران لە بەغداد زەمینە بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە خۆش دەكات و عێراق دەبێتە سەکۆیەک بۆ نزیکبوونەوەیان.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی وتووە، “عێراق میوانداری پێنجەمین خولی دیالۆگی نێوان تاران و ڕیازی کرد و لەسەربنەمای دامەزراندنی گفتوگۆی بە كۆمەڵ بۆ چەسپاندنی تەوافوق و هاوسەنگی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی.”

سەحاف ئاشكراشیكردووە، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە دانوستانەکاندا ئامادەبووە و “کەشوهەوای دانوستانەکانیش ئارام بوون و حاڵەتی پۆزیتیڤ و تێگەیشتن هەبووە”

پێشیوایە، گفتوگۆكان دەبنە هێنانەدی ئامانجەکانی دەستپێکردنەوەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و سعودیەدا”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشی كردەوە، “ئەم گفتوگۆیانە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ڕۆڵی داهاتووی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی تردا، بەتایبەتی کە بەرەو دامەزراندنی چەندین بازنەی ئابوری ھەنگاو دەنێین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share