ئیلۆن مەسك دوای كڕینی تویتەر: گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە دەكەین

ئیلۆن مەسك یەكەم و دووەم تویتی دوای كڕینی تویتەر كرد و جەختدەكاتەوە لەوەی ئازادیی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموكراسییە و تەنانەت سەرسەختترین نەیارەكانیشی دەتوانن لە تویتەر بن.

دوای كڕینی كۆمپانیای تویتەر، ئیلۆن مەسك یەكەم تویتی بڵاوكردەوە و نووسی، “هیوادارم تەنانەت خراپترین ڕەخنەگرانیشم لە تویتەردا بمێننەوە، چونكە ئازادیی ڕادەربڕین واتە ئەمە”.

دواتر مەسك تویتی دووەمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئازادیی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموكراسییەكی كارایە و تویتەر گۆڕەپانی (سەرەكیی) شاری دیجیتاڵە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە دەكرێت”.

نووسیویەتی، “دەمەوێت تویتەر باشتربكەم و بەهیوام لەگەڵ كۆمپانیای تویتەر و كۆمەڵگەی بەكارهێنەردا كاربكەم”.

دوێنێ ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی بووە خاوەنی تویتەر و كۆمپانیاكەی بە بڕی 44 ملیار دۆلار كڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر قەبارەی جەستەی مرۆڤ هەبووە

زانایانی بواری ئەنترۆپۆلۆجیا (مرۆڤناسی) باس لەوەدەکەن، قەبارەی ئێستای جەستەی مرۆڤ پەیوەندیدارە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە یەک ملیۆن ساڵی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئەو ئەپڵیکەیشنانەی تایبەتن بە کێش دابەزاندن زیانیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە.…
Total
0
Share