وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای لەلایەن خوێندکارانی ماستەر و دکتۆراوە بۆ نانخواردن و دابینکردنی شوێنی مانەوە قەدەغەکرد.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، پاڵپشت به كۆنووسی كۆبوونهوهی ژماره (2)ی ساڵی (2022)ی ئهنجومهنی وهزارهت، له پێناو بهرژهوهندیی گشتی بڕیاردرا، ڕێگه به هیچ خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماستهر و دكتۆرا) له زانكۆكانی ههرێمی كوردستان نهدرێت میوانداریی سهرۆك و ئهندامانی لێژنهی تاوتوێكردنی ماستهرنامه و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكهن و شوێنی مانهوهیان بۆ دابینبكهن.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە واژووی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەسەرە، مەبەست لەو بڕیارە کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی خوێندکاران و شەفافیەت و پیشەییبوونە لەئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا.
بڕیارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە سەرجەم سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی تاوتوێکردن لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارەبن.