تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و دەسەڵاتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بڵاوبوونەوەی خێرا و مەترسیداری نەخۆشییەکەی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

تائێستا لە چوار پارێزگای نەجەف، زیقار، نەینەوا و ناسریە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆیەوە دەگاتە 40%.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریی زیقار بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە شێوازێکی زۆر خێرا و مەترسیدار دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو بەرپرسە تەندروستییە، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شارەکە گەیشتووەتە 14 کەس و ئەمڕۆ سێ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەری ڤێیتێرنەری زیقار داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەکات بۆ شارەکە.

لە ساڵی ڕابردوودا پارێزگای زیقار 24 حاڵەتی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە بە نەخۆشییەکە، لەمسڵیشدا تائێستا 14 حاڵەتی تووشبوون و سێ مردن تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربوون لەڕێگەی جۆرێک مێرووی ئاژەڵییەوە تووشی ئاژەڵ دەبێت و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە لەکاتی بەرکەوتن بە خوێن یان شلە دەردراوەکانی دیکەی جەستەی ئاژەڵە تووشبووەکە، هەروەها لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە دەردراوەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە. بەپێی…
Total
0
Share