نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە.

ئاوات حسامەددین، نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ئامارانەی بە ناوی ئێمەوە بڵاودەكرێـتەوە ڕاستنین، بەڵام دوای دەرچوونی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2015 كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووێندرا تایبەت بە پێكەوەژیانی ئایین و پێكهاتەكان كە لەلایەن هەر سێ سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتەوە واژووی لەسەركراوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە ئایینە جیاوازەكان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتەوە كردووە بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی.

ئاشكرایكرد، “ئایینی زەردەشتیی وەك یەكێك لە كۆنترین ئایینەكان خەڵكانێكی زۆر پەیوەندی پێوەدەكەن كە ئەنجومەنی تایبەتمان لە چەند وڵاتێك هەیە”.

ئاشكرایكرد، لە ڕێكخراوەكەیان 15 هەزار فۆڕم  پڕكراونەتەوە “.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەك هێسترێك بەدوای ئۆتۆمبێلی "دەبڵ كابینە"دا ڕادەكێشێت

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share