بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخەوە كە یادی ڕۆژنامەگەریی دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازادنەكراون

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازادنەكراون و خراونەتە زیندانەوە”.

لەپەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتووە، “پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووسان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونیان بۆ دەخوازم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “بەداخەوە ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازاد نەكراون كە بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و بە بیانووی یاساشكێنی و لێدان لە بەها نیشتمانییەكان، خراونەتە زیندانەوە. ئەمەش وێنەیەكی نەخوازراوی هەرێمەكەمانی بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخشیووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێیوایە، ئەركی ڕۆژنامەنووسانە ئاوێنەی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە بن و هەواڵ و زانیارییەكان بەشێوەیەكی ڕاست و دروست بڵاوبكەنەوە. چاودێرێكی وردبن و پردی پەیوەندی نێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات بن. ڕەخنە لە گەندەڵی و نادادییەكان بگرن و سەنگەری ڕاستەقینەی مافەكانی خەڵك بن.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە،”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە بە پاڵپشت و پشتیوانيی ڕۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە و دەرگای بۆ هەموو ڕەخنە و پێشنیازێك كراوەیە. فراوانكردنی سنوورەكانی ئازادیی كاری ڕۆژنامەوانی بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرگریكاریی سەرسەختی مافەكانی ڕۆژنامەنووسان دەبین”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی…
Total
0
Share