بانكی نێودەوڵەتی: بەهۆی جەنگەوە ئۆكرانیا 60 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

بانكی نێودەوڵەتی قەبارەی زەرەر و زیانەكانی ئۆكرانیای بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی ڕوسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە ئاشكراكرد كە نزیكدەبێتەوە لە 60 ملیار دۆلار.

دەیڤید ماڵپاس، سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە ژێرخانی ئابوریی ئۆكرانیا زیانی گەورەی بەركەوتووە و بە 60 ملیار دۆلار مەزەندەدەكرێـت.

ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەر جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامبێت ئابوریی وڵاتەكە زیانی زیاتری بەردەكەوێت و ئێستا ئۆكرانیا دووچاری كورتهێنانی دارایی سەخت بووەتەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share