کۆنتی شەش گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، هەوڵی واژۆکردنی شەش گرێبەست دەدات.

ڕۆژنامەی “تێلیگراف نووسیویەتی، کۆنتی داوای واژۆکردنی گرێبەستی لە پێگەکانی دڵی بەرگری، باڵی بەرگریی ڕاست، دوو یاریزانی هێڵی ناوەند و هێرشبەرێک، هەروەها گۆڵپارێزێکی یەدەگی کردووە.

جگە لەم ئامانجانە، دیان کۆلۆسێڤسکی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس کە بە خواستن لە یانەی تۆتنهامە، وادەی خواستنی کۆتایی دێت، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە داوای واژۆ کردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا کردووە.

گۆڵپارێزی دووەم کە پێرلۆیجی گۆلینی-یە، ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی خۆی کە یانەی ئاتالانتایە.

یاریزانەکانی دیکە کە لە ڕاپۆرتی تێلیگرافدا ناویان هاتووە و ئەگەری یاریکردنیان بۆ تۆتنهام بەهێزە، بریتین لە سام جۆنستۆن (وێست برۆمیچ)، جێد (نۆتینگهام فۆرێست)، گلیسۆن پریمەر (تۆرینۆ)، کریستیان ئیریکسن (برێنتفۆرد).

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە ماڵێکدا دەستبەسەر زیاتر لە 500 کیلۆ جگەری قەدەغەکراودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی. بەپێی زانیارییەکانی…
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share