ڕۆژی دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی شیلادزێ دیاریكرا

پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی 2ی هەولێر ڕۆژی 16ی ئایاری وەكو ڕۆژی دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دیاریكرد، كە ماوەی زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگە لە زینداندان.

بەشدار حەسەن، پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێیستای ڕاگەیاند، دادگای تاوانەكانی2 ی هەولێر ڕۆژی 16ی ئایاری دیاریكرد وەكو ڕۆرژی دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی شیلادزێ.

پێنج دەستگیركراوەكە ماوەی زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگە لە زینداندان و بە ناوەكانی (یوسف شەریف ابراهیم لە دایکبووی 2001، مەحمود ناجی سدیق لە دایکبووی 1996، کۆڤان تارق جبرائیل لەدایکبووی 1996، ئەمجەد یوسف مستەفا لەدایکبووی 1989 و هەروەها نێچیرڤان بەدیع حاجی لەدایکبووی 1993) .

پارێزەرەكەی گیراوانی شیلادزێ جەختیشی كردەوە، ئەو ڕۆژە لە دادگا ئامادەدەبن، تاوەكو بەرگرییان لێبكەن تا ئازاد بكرێن، بەهۆی ئەوەی “بەڵگەكانی سەریان بێبنەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار قەرەبووی هەرێم دەکاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و هەمواری…
Total
0
Share