عێراق: 50%ی ئاومان لەدەستداوە و هاوینێكی سەخت چاوەڕوانمانە

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، “هاوینێكی سەختمان لە پێشە، ئاوی عەمباركراو بە ڕێژەی 50% كەمبووەتەوە، بەڵام بەشی خواردنەوە و ئاودێری دەكات”.

عەون زیاب ڕاوێژكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، دۆخی سامانی ئاوی عێراقی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئاوی عەمباركراو لەمساڵدا بە ڕێژەی 50% كەمبووەتەوە”.

سەرباری ئەو كەمبوونەوەیە، كاربەدەستەكەی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دڵنیایی دا لەوەی ئاوی عەمباركراو بەشی خواردنەوە و ئاودێری دەكات، بەڵام تەنها ئاودانی كێڵگە و باخ و بێستانی بچووك.

بەپێی وتەی عەون زیاب، پێدراوەكان ئاماژە بە هاوینێكی سەخت دەكەن و وتی، “بارانی بەهارە زۆر كەمبوو، بڕی كاریگەری ئاوی سەرباری ئاوی عەمباركراو نەكرد و هاوینێكی سەخت چاوەڕوانمانە”.

ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاشكرایكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی توركیا دێتە عێراق و گفتوگۆدەكەن لەبارەی دۆسیەی ئاو و پشكی عێراق لەو ئاوانەی لە توركیاوە دەڕژێنە عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مساڵ بارانبارین باشترده‌بێت.. كه‌شناسی واده‌ى باران و به‌فربارینى ئاشكراكرد

به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات…
زیاتر ببینە

کەشناسی: کۆتایی هەفتە ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتاییدێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەریی…
Total
0
Share