بەهۆی قەیرانەوە مردنی ژنانی دووگیان لە لوبنان بۆ سێ هێندە زیادیكردووە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ژنانەی لە لوبنان بەهۆی لێكەوتەكانی دووگیانییەوە دەمرن، بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ سێ هێندە زیادیكردووە.

قەیرانە ئابورییەكەی لوبنان كە ماوەی چەند مانگێكە بەردەوامە، كاریگەری لەسەر خۆراك و پێداویستییە پزیشكییەكانیش هەیە و خەڵكی لوبنان بە ئاسانی ناتوانن بەدەستیانبخەن.

یونسێف دەڵێت، قەیرانەكە كاریگەری لەسەر تەندروستیی منداڵانیش هەیە، بەتایبەت منداڵانی ئاوارە سورییەكان كە یەك لەسەر سێیان ناتوانن لە چاودێریی تەندروستی سوودمەندببن.

لەبارەی كاریگەریی قەیرانەكە لەسەر منداڵان یونسێف ئاشكرایكردووە، ئەو كۆرپانەی لە هەفتەكانی سەرەتای تەمەنیاندا دەمرن ژمارەیان زیادیكردووە، پێشتر لە هەر چوار مانگێكدا 65 منداڵ مردوون، بەڵام ئێستا زیادیكردووە بۆ 137 منداڵ.

ژمارەی سورییە ئاوارەبووەكانی لوبنان یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسە و یەك لەسەر چواری دانیشتووانی لوبنان پێكدەهێنن. بەپێی ڕاپۆرتی یونسێف، زۆربەی باوكان و دایكان ناتوانن خۆراك و دەرمانی پێویست بۆ منداڵەكانیان دابینبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا: ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین کێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە. قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین…
Total
0
Share