پیرترین پیاوی کورد چوار مانگی دیکە زیندوبوایە مۆمی 140ساڵەیی دادەگیرساند

ئەحمەد سۆفی یەکێکە لە پیاوە بە تەمەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ 18 ی تشرینی دووەم کۆچی دوایی کرد، ئەحمەد سۆفی ئەگەر تا چوار مانگی دیکە زیندوبوایە ئەوا دەبووە ١٤٠ ساڵ.

ئەگەرچی بەشێک لە میدیاکانی ئێران و کەناڵی بی بی سی بەریتانی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوەتەوە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ئەحمەد سۆفی بە پیاوێکی 140 ساڵی نازانن.

لە سەرژمێری ساڵی 2016 دا ئەحمەد سۆفی دانیشتووی شاری سەقز، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بەتەمەنترین پیاوی ئێران دانراوە بە 135 ساڵ.

ئەحمەد سۆفی نەبووەتە باوک، بەڵام ساڵی 1996 لەگەڵ ژنێکدا هاوسەرگیری کردووە کە پێنج منداڵی هەبووە و تەنها وەک باوک سەرپەرشتی ئەو پێنج منداڵەی کردووە کە هی هاوسەری پێشوی ژنەکە بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە پیرترین ژنی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا کۆچی دوایی کرد کە ئەو لە تەمەنی 124 ساڵیدا دونیایی جێهێشت.

ناوەندی تەمەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 65 ساڵییەوە بۆ 80 ساڵی تۆمارکراوە، ئەم حاڵەتانەش دەبنە حاڵەتی شاز لە مێژووی مرۆڤایەتییدا کە کەسێک بتوانێت نزیک بە 150 ساڵ بە زیندووی بمێنێتەوە، ئەگەرچی لە هەندێک وڵاتی دونیادا مرۆڤ زیاتر دەژی، کەسانی بەتەمەن لە وڵاتێکی وەک ژاپۆندا زۆرە و نزیکەی 80 هەزار کەس لەو وڵاتە لەسەرووی 100 ساڵەوەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: شێوازی خەرجکردن و داناوەی قەرزی جوتیاران جیاوازە و خۆمان دیارییدەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی قەرزی جوتیاران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و شێوازی پێدانی قەرزەکە…
Total
0
Share