بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوورەوە پەیامێك ئاراستەی ئێزیدییەکان دەكات و دەڵێت، هیوادارم سەرەتایەك بێت بۆ “ئاسایی بوونەوەی دۆخی شەنگال و گەڕانەوەیان بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان”.
دەقی پەیامەكە:
جەژنی چوارشەممەی سوور لە هەموو خوشک و برا ئێزیدییەکانمان پیرۆزبێت.
هیوادارم جەژنی ئەمساڵ سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی سەرجەم ئازار و نەهامەتییەکانی ئەو پێکهاتە گرنگەی کوردستان. ئاساییبوونەوەی دۆخی شەنگال و گەڕانەوەیان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
19ی نیسانی 2022