وەزارەتی نەوت لەبارەی گرانكردنی بەنزینەوە بڕیاری دا

وەزارەتی نەوتی عێراق جەختدەكاتەوە نرخی بەنزین بەرزناكەنەوە و دەڵێت، “لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 1500 دینار دەكڕین و بە 650 دینار دەیدەین بە هاوڵاتییان”.

موسا غانم یاریدەدەری بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت هیچ نیاز و پلانێكی بۆ گرانكردنی بەنزین نییە و نرخی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و گاز بەرزناكرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی نەوت ئاشكرایكردبوو، حكومەت لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 1500 دینار دەكڕێت و بە 650 دینار دەیدات بە شۆفێران، ئەوەش ملیاران دۆلار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

موسا غانم كە بەڕێوەبەری پشكنینە لە وەزارەتی نەوت، ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا جەختیكردەوە كە نرخی بەنزین بەرزناكەنەوە و وتی، لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دینار و موحەسەنیش بە 650 دینار دەمێنێتەوە.

حكومەتی عێراق سووتەمەنی بە كەمتر لە نرخی ڕاستەقینە دەدات بە شۆفێران و كارگەكان، نرخی تۆنێك نەوتی ڕەش لە بازاڕی جیهاندا 900 هەزار دینارە، بەڵام وەزارەتی نەوت تۆنێك نەوتی ڕەش بە 300 هەزار دینار دەدات بە كارگەكانی قیر و بۆ كارگەكانی دروستكردنی خشت تۆنێكی بە 100 هەزار دینارە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات.. سەدر دەڵێت بێدەنگ نابین

بابەتی دواتر

دوو ڕۆژە مردن بە کۆرۆنا لە چین تۆماردەکرێت سەرباری دەیان هەزار تووشبوونی ڕۆژانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی لە هەولێرە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش…
Total
0
Share