وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا نوێكردنەوەی ساڵانە‌ی ئۆتۆمبێل پێویستە بەئامادەبوونی ئەو کەسە ئەنجام بدرێت کە مۆڵەتەکەی بەناوەوەیە، یان كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ‌ بكاتەوە.

وەزارەتەكە لە نوسراویدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە دەڵێت، لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت ‌و ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات.

ڕوونیشیكردووەتەوە، هەروەها كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێ بێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ‌ بكاتەوە.

دەربارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریش وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت‌ و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات‌، چونکە هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share