ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوامدەبێت.

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک.

بەپێی پیشبینییەکان خۆڵبارینی ئەمڕۆ و سبەینێ پارێزگای هەڵەبجە ناگرێتەوە.

سبەینێ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامیی تۆز و خۆڵێکی سووک لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

کەشناسی پێشبینیی بارینی نمەباران دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەڵەبجە: سێ گەنج دەستگیرکران کە لە رۆژانی فێستیڤاڵی هەنار ماتۆڕسکیلیان دزیوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار ماتۆڕسکیلیان دزیوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share