نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بە ڕێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەكساسیش بەهەمانشێوە بەرزبووەوە و نرخی هەربەرمیلێك نەوت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسەكە هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەهۆی ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کەرتی وزەی ڕوسیا کە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و بازرگانی نەوت نیگەران بن لە کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکاندا نەوت بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10…
Total
0
Share