مەرج و ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان مەرج و ڕێنمایی نوێی بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان هەركەسێك ئەمساڵ كۆمپانیای حەج دابمەزرێنێت ساڵی داهاتوو بەشداردەبێت لە تیروپشكی كۆمپانیاكان بۆ گواستنەوەی حاجیان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە بە مەبەستی ڕێكخستن و ئەنجامدانی چاكسازی و كارئاسانی زیاتر و كەمكردنەوەی ڕووتین ڕەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، مەرج و ئەرك و ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە خوازیارن كۆمپانیای عومرە بە تەنها یاخود كۆمپانیای حەج و عومڕە دابمەزرێنن.

ئاماژە بەوە كراوە، لە گرنگترین ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە مەرجەكاندا كراوە لەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەك خوازیارە لە بواری عومرەدا كاربكات دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕەی پارێزگاكەی خۆی بكات ئەگەرچی پێشتر حەجیشی نەكردبێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووە

بابەتی دواتر

منداڵێکی 11 ساڵانە بوو بە پاڵەوانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share