ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە.

منداڵەکە ناوی (ح. ب.ک)ە و لە قۆناغی پێنجەمی سەرەتاییە لە خوێندنگەی ڕوشید هیجری، باوکی ئەو منداڵە دەڵێت، “سکاڵامان لەدژی ئەو مامۆستایە تۆمارکردووە کە توندوتیژیی بەرامبەر منداڵەکەمان کردووە”.

باسی لەوەشکردووە، “کوڕەکەیان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و کێشەی بیستنی هەیە، چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئەنجامدراوە و ئامێری تایبەت بە بیستنی بۆ دانراوە”.

باوکی منداڵەکە دەڵێت، پێشتر بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئاگادارکراونەتەوە کە بەپێی ڕێنمایی پزیشک نابێت هیچ زەبرێک بەر گوێ و سەری بکەوێت، بەڵام مامۆستاکە بەتوندی گوێی منداڵەکەمی ڕاکێشاوە و قژی ڕاکێشاوە بەجۆرێک بەشێک لە قژی لێبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان ڕادەگەیەنێت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆدەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێش پشووی بەهارە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی ناکرێتەوە

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سونییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە…
Total
0
Share