وەزارەتی تەندروستی: 530 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم، ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 530 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 21 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 530 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 154 توشبوو لە هەولێر، 127 سلێمانی، 183 دهۆک، 20 توشبوو لە هەڵەبجە ، 39 لە گەرمیان و حەوت توشبووش لە ڕاپەڕین تۆمارکراون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21 گیانلەدەستدان تۆمارکراون، سێ لە هەولێر، شەش لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک، چوار هەڵەبجە، یەکێک لە گەرمیان و دوو لە ڕاپەڕین تۆمارکراون.

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 92 هەزار و 10 توشبوو، لەو ژمارەیەش 56 هەزار و 674 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزارە و 934 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوام بێت

بابەتی دواتر

تا دوو مانگی دیكە دەرناكەوێتەوە.. خۆر بۆ دواهەمینجاری لەمساڵدا لە ناوچەیەكی ئالاسكا ئاوابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەکانی خواردنی کیوی

کیوی یەکێکە لە میوە زستانەییەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە شارەزایەکی بواری خۆراک سوودەکانی ئاشکرادەکات. یەک کیوی قەبارە مامناوەند…
Total
0
Share