لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم، گرێبەستی نێوان سەندیکای دەرمانسازان و کارگەی چیمەنتۆی بازیان واژووکرد بەمەبەستی لەناوبردنی دەرمانی خراپ و ماوە بەسەرچوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” بەمەبەستی چارەسەرکردنی دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو بەشێوەیەکی زانستی، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کارگەی چیمەنتۆی بازیان کرد کە بۆیەکەمجارە لەعێراق و هەرێمی کوردستان کاریپێدەکرێت”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “شێوازی چارەسەرکردن و لەناوبردنی دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو، لەڕێگەی فڕنی کارگەکانی چیمەنتۆوە ئەنجام دەدرێت، کە بەڕێگەیەکی زانستی دادەنرێت و ئێستا لەجیهاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە هیچ پاشماوەیەکی نامێنێتەوە و کاریگەری لەسەر ژینگە دروست ناکات”.
ئەم گرێبەستە لەکاتێکدایە، پێشتر لیژنەکانی تەندروستی و کشتوکاڵی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی داوایان لەکارگەی چیمەنتۆی بازیان کردوە هاوکارییان بکرێت بۆ لەناوبردنی ئەو دەرمانە خراپ و ماوەبەسەرچوو هەروەها ئەو مادە قڕکەرانەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لەساڵی (1970)وە لەجیهاندا كورهكانی كارگهی چیمهنتۆ بۆ لهناوبردنی دهرمانی خراپ و ماوهبهسهرچوو لهگهڵ ماده قڕكهرهكان بهشێوهیهكی زانستی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش ڕێگەیەکی تەواو دروست و زانستییە، بۆ یەکەمجاریش لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سلێمانی بۆ لهناوبردن و چارەسەرکردنی دەرمانی خراپ و ماوه بەسەرچوو، کورەکانی کارگەی چیمەنتۆی بازیان بهكاردههێنێت.