سبەینێ دیداری یەكێتی لە ڕاپەرین ئەنجامدەدرێت

دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات،

دیداری یەكێتی بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بەبێ جیاوازی، فەراهەمبكات.

لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسیی گەلەكەمان تاوتوێبكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە نوێیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینەكایەوە.

سبەینێ شەممە دیداری یەكێتی لە شاری ڕانیە كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لەهۆڵی “زین” ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری كازمی: عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە

بابەتی دواتر

ڕوسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلەندا و سویدیش لە ناتۆ هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share