لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكی تەمەن 27 ساڵان.

داود جندی شێخ كالۆ، لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەخەمێكی قوڵەوە هەواڵی ئاگركەوتنەوەی چەند خێمەیەكمان لە كەمپی چەمشكۆی ئاوارە شنگالییەكان پێگەیشت كە گەنجێكی تەمەن27 ساڵانی تێیدا سووتا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوە كرد، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارێتیی تەواوی كەوتنەوەی ئاگرەكەی دەكەوێتە ئەستۆ كە ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەیان لەناو كەمپەكان دابیننەكردووە”.

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی وتی،”جەخت لە خەمساردی حكومەتی عێراق دەكەینەوە بەرامبەر ئاوارەكانی قەزای شنگال كە نەیتوانیوە خزمەتی ئاوارەكانی سنوورەكە بكات “.

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرێك لە كەمپی چەمشكۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەند كەسێك سووتان، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

شیرین یونس: دەسەڵاتداریی قەت وانابێت جەنابی براگەورە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share