كیندەر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكشێنرێتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەبارەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لیژنەی لێکۆڵینەوەکردنی لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێم دروستكرد و بڕیاریدا بە کشاندنەوەی هەموو بەرهەمەکانی ئەو نەستەلەیە و قەدەغەكردنی لە بازاڕەكاندا.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاوڵاتییان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، وە ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٢٣٠٩) لە ڕێکەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نوسراوی حکومەتی فیدراڵ ژمارە ٦٧٨ لە ١٠/٤/٢٠٢٢ چەند بڕیارێكیان داوە.

بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی، بریتین لە لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خاڵە سنووری یان فڕۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.

هەروەها کشاندنەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.

لە یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان هاتووە، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.

هاوكات، وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتییان.

كۆتا بڕیاریش ئەوەیە، پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لە ڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی بۆ فوئاد حسێن: 8 ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانیت کێشەی مووچەت چارەسەر نەکردووە بەڵکو خراپترت کردووە

لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن هەشت ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقە، نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بە نێوەندگیریی ئەمریكا گەیشتووینەتە رێككەوتنی ئاگربەست

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، بە نێوەندگیریی ئەمریكا گەیشتووینەتە رێككەوتنی ئاگربەست. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات…
Total
0
Share