مستەفا كازمی داوایەك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات

مستەفا كازمی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات بەیەكەوە كار بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان كراوە لە ڕێگای دابینكردنی چەندین سەبەتەی خۆراكەوە.

مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە، بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە لەعێراق نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، مستەفا كازمی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردووە بەیەكەوە كار بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بكەن.

بابەتی پێشتر

تەرمی پێنج كۆچبەر گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستیی زیندانییانی شیلادزێ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share