پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانی جیهاندایە

بۆ جاری دووەم لەمساڵدا پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی پێش کۆتایی ڕیزبەندیی پاسپۆرتەکانی جیهاندایە، لەبەرامبەردا پاسپۆرتەکانی یابانی و سەنگاپوور لە پلەی یەکەمدان و بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانن.

لە ڕیزبەندیی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان، لەسەر بنەمای توانای گەشتکردن بۆ وڵاتانی جیهان، عێراق لە پلەی 110یەمین پاسپۆرتی جیهاندایە لە کۆی 111 پاسپۆرتی جیهان.

عێراق لە دوای پاسپۆرتی سورییەوە کە دەتوانرێت گەشتی بۆ 28 وڵات پێبکرێت بە ئازادی، لەکاتێکدا پاسپۆرتی سوری دەتوانێت گەشت بۆ 29 وڵات بکات، لەپێش ئەویش پاسپۆرتی پاکستانی دێت کە دەتوانرێت گەشت بۆ 31 وڵات بکات بەئازادی.

پاسپۆرتی ئەفغانستان لە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەدا دێت کە 111یەمین پاسپۆرتە و دەتوانرێت گەشتی ئازادی بۆ 26 وڵات پێبکرێت.

بەپێی ڕیزبەندییەکە پاسپۆرتی یابانی و سەنگاپوور لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا دێن کە هەریەکەیان دەتوانرێت گەشتی بۆ 192 وڵاتی جیهان پێبکرێت بە ئازادی و بەبەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان دانراون.

هەریەکە لە پاسپۆرتەکانی ئەڵمانی و کۆریای باشوور لە پلەی دووەمدان کە دەتوانن گەشت بۆ 190 وڵاتی جیهان بکەن.

لەناو وڵاتانی عەرەبیدا پاسپۆرتی ئیماراتی لە پلەی یەکەمدایە و لە پلەی 15یەمی جیهاندایە، دوای ئەو پاسپۆرتی قەتەری لە پلەی دووەمی عەرەبی و 55ـەمینی جیهانیدایە.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی هۆشداری لە قۆناغێكی یەكلاكەرەوەی شەڕ دەدات

بابەتی دواتر

وێنە.. پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگایەکی هەدەپە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی دادوەری دەستبەكاردەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستبەكاركردنەوەی سەرجەم دادگاكان لە سبەینێوە ڕادەگەیەنێت. ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی كشانەوەی خۆپیشاندەران و لاچوونی…
Total
0
Share