جارێكی دیكە بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كۆمپانیای كار

شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەیەكی نەوتی كۆمپانیای كار.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، شەوی ڕابردوو مووشەكێك لە بەردەم كێڵگەیەكی نەوتی كۆمپانیای كار لە گوندی دێرەبوونی سەربە ناحیەی ڕزگاری لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشكرد، مووشەكەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

بەوتەی پەیامنێرمان، تیمەكانی پۆلیسی نەوت و گاز سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەوەی ئاراستەی مووشەكەكە بزانن.

ئەوەشیخستەڕوو، تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕانەگەیاندووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمە دووەمجارە بە مووشەك هێرشبكرێتە سەر كۆمپانیای كار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە،…
Total
0
Share