هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چن

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن ڤیم فاوه‌نده‌یشنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی له‌خۆ ده‌گرێت و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌ره‌تا له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كافمانه‌وه‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی ده‌ستی پێكرد و به‌ڕێوه‌چوو، دواتر بووه‌ چالاكییه‌كی جیهانی و ئێستا له‌ زیاتر له‌ 180 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ 40 هه‌زار چالاكی له‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات و سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا كه‌ كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و له‌ چواری عه‌سر كۆتاییدێت، تیایدا زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چن و پرۆژه‌ براوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م كه‌ له‌لایه‌ن ڤیمه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن نمایش ده‌كرێن و چه‌ند پانێڵێكیش به‌ڕێوه‌ده‌چن.

بڕیاره‌‌ له‌ ڕۆژی دووه‌می هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانییدا هه‌ینیی 20ی تشرینی دووه‌م، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ پانێڵێكدا كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی به‌شداربێت.

تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ شوێنی چالاكییه‌كه‌یه‌ و هه‌وڵده‌دات ڕووماڵی هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی بكات.

 

بابەتی پێشتر

وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق ئاشکرادەكرێت

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share