لە سلێمانییەوە بڕێک پارە بۆ نەخۆشخانەی قەڵا خەرجکرا کە ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدایە

بانکی ناوەندیی سلێمانی بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی قەڵای کەلار کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی تووشبوو بە هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدایە.

ئێستا لە نەخۆشخانەی قەڵای کەلار 34 منداڵی تووشبوو بە هەوکردنی پەردەی مێشک دەمێننەوە و پێشتر تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، کێشەی کارمەند و پێداویستییان هەیە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی گەرمیان بڕیاریدا بە خەرجکردنی 100 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستیی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت. کوێستان محەمەد،…
Total
0
Share