دۆناڵد ترەمپ سێ ملیۆن دۆلار بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان تەرخاندەکات

دۆناڵد ترەمپ، سێ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی دوو بنکەی دەنگدانی ویلایەتی ویسکۆنسن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس، چاوەڕێدەکرێت دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم دەستپێبکات، لەهەردوو بنکەی میلۆکی و داین، لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی بێت.

ژماردنەوەی دەنگەکانی هەر ویلایەتێک تێچووەکەی دەکەوێتە سەر ئەو کاندیدەی داوای دووبارە ژماردنی دەنگەکانی کردووە.

بەپێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، لەو دوو بنکەیە زیاتر لە 577 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ 213 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لە سەرکەوتنی جۆ بایدندا بە 20 هەزار دەنگ دەکەوێتە پێش دۆناڵد ترەمپی ڕکابەرییەوە.

ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ داوای ژماردنەوەی دەنگەکان بکات لە سەرجەم ویلایەتەکان، بەڵام ئەو هەڵمەتە پێویستی بە دابینکردنی بڕی 7.9 ملیۆن دۆلار دەبێت.

هەڵمەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، بەرپرسی لیژنەکانی هەڵبژاردن بەوە تۆمەتبار دەکات کە زانیاریی ناڕاست و نایاساییان لەبارەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە تۆمارکردووە.

بەرپرسانی لیژنەکانی هەڵبژاردن لە هەردوو بنکەی میلۆکی و داین، ژماردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بە ئامادەبوونی چاودێران دووبارەدەکەنەوە.

پێشتر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دۆناڵد ترەمپ لەو ویلایەوە بە جیاوازی 23 هەزار دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.  

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share