تاڵیبان و ئێران شەڕیانە

شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی تاڵیبان و هێزەكانی حكومەتی ئێران سەریهەڵدا و زیانەكانی شەڕەكە نەزانراون و میدیای ئێرانی باسی ناكات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “هەرات نیوز”ی ئەفغانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنوورەكانی نێوان ئەفغانستان و ئێران شەڕ لەنێوان چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان و هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێراندا ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانە گیانییەكانی شەڕەكە نەزانراون و میدیای ئێرانی هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە ئاشكرانەكردووە و ڕووننییە لە كام بەشەی سنوورە هاوبەشەكەی هەردوو وڵاتەكە كە درێژییەكەی 945 كیلۆمەترە، پێكدادانەكە ڕوویداوە.

پێشتر و دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەند جارێك پێكدادان لەنێوان چەكدارانی ئەو بزوتنەوەیە و هێزەكانی سەر سنووری ئێراندا ڕوویداوە و لە پێكدادانێكیاندا سێ سەربازی ئێرانی كوژران.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لەو منداڵە كرد كە مۆبایلەكەی شكاند

بابەتی دواتر

لە مانگی ڕەمەزاندا.. کەی و چۆن وەرزش بکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
Total
0
Share