داعش هێرشیكردەسەر گوندێكی كەركوك

چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر گوندێكی ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر گوندی “دوكشمان”ی سەربە ناحیەی ڕەشادی پارێزگای كەركوك.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هێرشەكەوە هاوڵاتییەك كوژراوە و کەسێکی دیكەش برینداربووە و کەسێکیش ڕفێندراوە و پۆلیسی فیدراڵیی گەیشتووەتە ناوچەكە و دەوروبەری گوندەكەیان گرتووە.

باسی لەوەشكرد، هێرشەكە بۆ سەر لیوای 56حەشدی شەعبی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین، جەختیشدەكاتەوە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات…
Total
0
Share