ئارا یوسف: سكاڵا تۆماردەكەم و داوای قەرەبوو دەكەم

ئەو پزیشكەی بەهەڵە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر پێنج كچی درابووە پاڵ، دەڵێت، ‏‏”سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆماردەكەم ناویان زڕاندووم، بە كۆمێنتیشەوە”.‏

ئارا یوسف، پزیشكی جوانكاری لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ‏‏”ئەوەی ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەو ‏پزیشكەی باسیكردووە من نەبووم، تەنانەت پزیشكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نییە، ‏بۆیە ئەركی وەزارەتی تەندروستییە لەگەڵ هەڵەدنی بەدواداچوون بكەن و ڕاستییەكان ‏ئاشكرابكەن”، بەوتەی خۆی، “تا ئەو كاتەی ڕاستییەكان ئاشكرادەبێت، كۆڵنادەم”.‏

ئەو پزیشكە دەڵێت، “ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەم كراون، ساغبێتەوە لەسەرم، ئامادەم ‏بەپێی یاسا هەر سزایەك وەربگرم”.‏

بەمافی خۆشی زانی سكاڵا تۆماربكات، ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە سكاڵا لەسەر ئەو ‏كەسانە تۆماردەكات كە ناویان زڕاندووە، بە كۆمێنتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشەوە.‏

ئاشكرایكرد، داوای قەرەبووی دارایی لەو كەسانە دەكات ناویان زڕاندووە، “دواتر ‏قەرەبووەكە دەخەمەوە خزمەتی كەسانی كەمدەرامەت لە شارەكەمدا”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەڵەی تێدایە و داهاتەکەش ئەوەندە نییە کە باسیدەکات

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی 9ی5ی2024ی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی (مادەی…
Total
0
Share