شارەزایەكی سەربازی: ئەمریكا هێز و چەكەكانی لە هەرێم زیادكردووە

شارەزایەكی كاروباری ئەمنی و سەربازی دەڵێت، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریكا ژمارەی هێزە شەڕكەر و چەكەكانی لە هەولێر و ئەنبار زیادكردووە”.

سەفا ئەعسەم شارەزای كاروباری ئەمنی و سەربازی ڕایگەیاند، “لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەردوو بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد و هەریر زیادكراون و چەكی زیاتر براونەتە ئەو دوو بنكەیە”.

ئەعسەم كە پێشتر ڕاوێژكاری سەربازیی حكومەتی عێراق بووە، پێیوایە ئەمریكا نایەوێت لە عێراق بكشێتەوە و هۆكاری “زیادكردنی هێزەكانی” ئەو وڵاتە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ستراتیژێكی نوێ بێت دژی ڕوسیا.

لەو بارەیەوە شارەزا سەربازییەكە دەڵێت، “پێدەچێت ئەمریكا جارێكی تر هێزەكانی لە ناوچەكەدا بڵاوبكاتەوە وەك ستراتیژێكی سەربازیی نوێ لەدژی ڕوسیا و چین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

بابەتی پێشتر

سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی زیادکرد و مەرجەکانی حەجی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەرمی پێنج كۆچبەر دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستانی چی بە نێردەی یوئێن وتووە؟

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەگەڵ دوو كاربەدەستی  نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبووەوە، نووسینگەكەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە و پەیامەكانی سیستانی ئاشكرادەكات.…
Total
0
Share