بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهۆی خۆڵبارینەوە پێویستە خێراییەكانیان كەمبكەنەوە و ڕێگاكانی دەرەوەی شار بەكارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا شەپۆلێكی بەهێزی خۆڵبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانییدا هاتووە، پێویستە شۆفێران خێراییەكانیان كەمبكەنەوە و پابەندبن بە پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەكانیان و ناوچە شاخاوییەكان و ڕێگاكانی دەرەوەی شار بەكارنەهێنن تا ئەو كاتەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە كۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share