ئێستا هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان ئاشكرادەكات

ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشنەكرا و خرایە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هەرچەندە دوێنێ بڕیاردرابوو مووچەی لیوا هاوبەشەكان لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دابەشبكرێت، بەڵام دواتر فەرمانی خەرجكردنەكەی گۆڕدراوە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە لە بانكی هەرێمەوە پارەداركراوە “تەمویلكراوە” بۆ بانكەكان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80دا مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوكردووەتەوە، لە 10ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و 28ی ئەم مانگە كۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

داعش پێنج شوانی خەڵكی خورماتووی ڕفاند

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share