قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای ئەوەی بۆماوەیەک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستەڕوو، شۆفێرانی پاسەكانی ناوشار لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی کۆبوونەوە و باسیان لە کێشەکانی سوتەمەنی و داواکاریی ئیدارەی خوێندنگە و قوتابخانەکان کرد، کە قورسایی لەسەر کۆمپانیاکان و خێزانی خوێندنکارانیش دروستکردووە”.

بۆیە قائیمقامی سلێمانی هۆشدارییدا، هەر خوێندنگەیەک پارە لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە وەربگرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵ ئیدارەکەی و کۆمپانیاکەش دەگیرێتەبەر، هەروەها هەموو پاسەکان دەبێت مەرجە یاساییەکانیان تێدابێت و کۆمانیاکانیش مۆڵەتی یاساییان هەبێت.

قائیمقامی سلێمانی بڕیاریشیدا، هەر کۆمپانیایەک یان شۆفێرێک سەرپێچیکرد، دوای ئاگادارکردنەوە و پابەندنەبوون، کارەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بەشێوەی تەندەر دەدرێت بە کۆمپانیایەكی دیكە، دووپاتیشكراوەتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک دەگرێتەبەر کە سەرپێچی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
زیاتر ببینە

هه‌ولێر.. ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، “بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو،…
Total
0
Share