خاوەنی باڵۆندۆرە و بە بەرگی سەربازییەوە بەرگری لە ئۆکرانیا دەکات

یەکێک لە ناودارترین ئەفسانەکانی ئۆکرانیا کە هەڵگری خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە، بە بەرگی سەربازییەوە پەیوەندی بە سوپای وڵاتەکەیەوە کردووە و بەرگری لە شاری کیێڤ دەکات.

ئیگۆر بیلانۆڤ، یاریزانی دێرینی یانەکانی دینامۆ کیێڤ ساڵی 1986 توانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی (باڵۆن دۆر) بە دەست بهێنێت، لە سەردەمی خۆیدا شەش ناسناوی گەورەی لە یەک وەرزدا چنییەوە و وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان دەرکەوت.

بیلانۆڤ تەمەنی 61 ساڵە، لەدایکبووی شاری ئۆدیسایە لە ئۆکرانیا، بەڵام بۆ بەرگریکردن لە پارچەکانی دیکەی وڵاتەکەی پەیوەندی بە تیپی بەرگریکردن لە سوپای ئۆکرانیا کردووە لە شاری کیێڤ، بە بەرگی سەربازییەوە بەرگری لە پایتەختی وڵاتەکەی دەکات.

جگە لە بیلانۆڤ، چەندین ئەفسانەی دیکەی وەک برایانی کلیچکۆ و پاڵەوانانی دیکەی بواری بۆکسین، هەروەها تیپی یانەی دینامۆ کیێڤ بەرگی سەربازییان پۆشیوە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان.

بابەتی پێشتر

"ناوی بنزیمە لەسەر باڵۆن دۆری داهاتوو بنووسن"

بابەتی دواتر

داعش پێنج شوانی خەڵكی خورماتووی ڕفاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share