حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، پاریس ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوکاریکردنی مرۆیی لە ماریۆپۆلی دۆنباس و چاوەڕێی وەڵامی مۆسکۆیە لەو بارەیەوە.
گابرێل ئاتال وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، گفتوگۆ سەرەتاییەکانی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەک خستووەتەڕوو “بۆ ئۆپەراسیۆنێک کە گەرەنتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆی بکات بە ماریۆپۆڵ و ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ ئەوانەش فەراهەم بکات، کە دەیانەوێت بڕۆن”.
ئاتال ڕوونیکردەوە، “پلان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دانراوە، بەڵام گرنگە لەو بارەیەوە ڕازیبوونی حکومەتی ڕوسیا وەربگیرێت”.