ئارێز عەبدوڵا: پارتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نوێ دروستدەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نوێ دروستدەكات و دەیەوێت هەموو جومگە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەدەست و هەرچی بەركەوتەی كوردە لە بەغداد بۆ خۆی بەرێت و دەڵێت “بۆ كێشەی مووچە بەرپرسی یەكەم سەرۆكی حكومەتە و لەهەر شوێنێك گرفت هەبێت پێویستە چارەسەری بكات”.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی سیاسەتەكانی ئێستای پارتییەوە بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ئاڵۆزبووە و لە عێراق-یش بەهۆی ڕێككەوتنی سێ قۆڵییەوە یەكریزیی لایەنە كوردییەكانی تێكدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نوێ دروستدەكات.

“پارتی دەیەوێت پۆستەكانی هەرێم و بەغداد قۆرغبكات

باسی لەوەشكرد ،”پارتی دەیەوێت هەموو جومگە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان قۆرغبكات و بەركەوتەی كورد لە بەغداد هەمووی بۆ خۆی بەرێت و ئەو حەزەی پارتی لە ئاستی قووەتەكەیدا نییە”.

قەیرانی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچە

ئارێز عەبدوڵا پێیوایە، بەرپرسی یەكەم لە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان سەرۆكی حكومەتە كە بەرپرسی یەكەمە و لەهەر شوێنێك كێشەی مووچە هەبێت دەبێت چارەسەری بكات نەك حزبەكەی تۆمەت ببەخشێتەوە.

“هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و پرۆسەی سیاسییە”

مەكتەب سیاسیەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنن، لەكاتێكدا ئەگەر سازانی لایەنە سیاسییەكانی لەگەڵ بێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و پرۆسەی سیاسییدا، بەڵام پارتی دەیەوێت تەنها لە قازانجی خۆی یاساكە هەمواربكرێتەوە.

“یەكهەڵویستی لە بەغداد و دووركەوتنەوە لە تۆمەت بەخشینەوە”

ئارێز عەبدوڵا وتی، “پێویستە پارتی وازبهێنێت لە تۆمەت بەخشینەوە و هەوڵی یەكریزی و چارەسەركردنی قەیرانەكان بدات بەتایبەت لە بەغداد لەسەر پرسە سیاسییەكان یەكهەڵویستی دروستبكرێت نەك تۆمەت بەخشینەوە. ئومێد دەكەین پارتی باشتر بیر لە ئایندەی وڵات بكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

یونسێف: زیاتر لە 500 منداڵ لە عێراق بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە بوونەتە قوربانی

بابەتی دواتر

یەكێتیی زانایان داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share