ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە ئێران چوار قوربانی لێكەوتەوە

لە ئاكامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە شاری خرمشەهر-ی باشووری ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا.

بەلەمەكە كە 12 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەپێی وتەی بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی شارەكە بەهۆی زۆری سەرنشینانیەوە تووشی ڕووداوەكە بووە.

لەلایەن تیمی ڕزگاركەر و دانیشتووانەوە توانراوە هەشتیان ڕزگاربكرێن، دووان لەوان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

لەنێو قوربانییەكاندا تەرمی دوانیان كە كچ و كوڕێكی تەمەن 8 و 12 ساڵن دۆزراونەتەوە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمی یەكێكی 30 ساڵان دەدرێت، لەكاتێكی قوربانی چوارەم بە بێسەروشوێنی ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: نرخی سوتەمەنی بەرزناكەینەوە

بابەتی دواتر

هەوڵێك بۆ كوشتنی سەرۆكی كازاخستان پوچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
Total
0
Share