خوێندنی باڵا لەبارەی دەوامی خوێندكاران و فەرمانبەرانیەوە بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرێک کاتی دەوامی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە.

بە پێی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كاتژمێر 9:00 ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.

هەروەها کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، بۆ ئەو وانانەی دوو كاتژمێری و سێ كاتژمێرین.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

وێڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە:

١/ کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.

٢/ سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.

٣/ کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.

٤/ دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بەردەوام سلێمانی سزادراوە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام سزا خراوەتە سەر…
Total
0
Share