وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان سبەینێ شەممە 2ی نیسانی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئاینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپشتبەستن بە بەڵگەی پێویست دەرکەوتووە کە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە و سبەینێ شەممە 2ی نیسانی 2022 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
پێشتریش سعودیە بینینی مانگی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و سبەینێی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دایریکرد.